داوای به هه‌رێمكردنی به‌سره نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی حكوومه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا داواکاری بە هەرێمبوونی پارێزگای بەسرەمان بەدەستنەگەیشتووە".
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: "حکوومەت لاری لە جێبەجێکردنی ئەو داواکاری و پڕۆژانە نییە، کە دژ بە دەستوورنین و چوارچێوەیەکی یاساییان هەیە". گوتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکمان بۆ بە هەرێمبوونی پارێزگای بەسرە بەدەست نەگەیشتووە و لە ئەگەری بەدەستگەیشتنی داواکارییەکی لەو شێوەیە، ئەوا ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە دەکات و دواتر دەیخاتە دەنگدان.
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه خواستی به هه‌رێمبوونی پارێزگای به‌سره لای دانیشتووانه‌كه‌ی زیادیكردووه‌و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئاڵای تایبه‌ت و تابلۆی به‌خێرهێنان به‌ناوی هه‌رێمی به‌سره‌وه به‌رزبكه‌نه‌وه‌و بنووسن.