"چێڵسی شوێنگره‌وه‌ی كۆرتوای ده‌ستنیشان كردووه"
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی گفتووگۆی كۆرتوای گۆڵپارێزیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌ستاندووه و رێگه به‌چوونی ئه‌م گۆڵپارێزه ناده‌ن تا شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌دۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كۆرتوا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانی چێڵسی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه تا په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات و له‌م هاوینه چێڵسی جێبهێڵێت، به‌ڵام یانه له‌نده‌نییه‌كه نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری گۆڵپارێزه‌كه‌یان بن تا شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش ده‌ستنیشان نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه گۆڵپارێزی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن جۆردان پیكفۆرد بۆته ئامانجی یانه‌ی چێڵسی و نزیكه له‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی كۆرتوا، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی ئێڤه‌رتۆن هه‌وڵه‌كانیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پێكفۆرد خستۆته گه‌ڕ كه له مۆندیال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
یانه‌ی چێڵسی هه‌فته‌ی رابردوو رۆب گرینی ته‌مه‌ن 38 ساڵه‌ی یانه‌ی هیدرسفیڵد تاونی به گرێبه‌ستێكی یه‌ك وه‌رزی گواستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م گۆڵپارێزه له پلانی چێڵسی دا نییه كه وه‌ك گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی بۆ وه‌رزی نوێ یاری بكات.