یێری مینا له‌ لایه‌ن یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا داواكراوه‌

بارسێلۆنا خه‌ریكه‌ قازنجێكی دارایی گه‌وره‌ له‌ یێری مینا ده‌كات

مانچێستەر یونایتد وەکو پلانی یەدەگ بۆ شکستهێنانی لە کڕینی هاری مەگوایر، دەیەوێت یێری مینا لە بارسێلۆناوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە مانچێستەر یونایتد پرسیاری نرخی یێری مینای بەرگریکاری کۆلۆمبی بارسێلۆنای لە یانە کەتەلۆنییەکە کردووە، بۆ ئەوەی ئەگەر لە کڕینی ماگوایەر شکستیانهێنا راستەوخۆ دەست بۆ پلانی بییان ببەن و مینا لە بارسێلۆناوە بگوازنەوە یانەکەیان.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، مینای ٢٣ ساڵان نرخەکەی دەگاتە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، ئەگەر شەیتانە سوورەکان بیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان، لە کاتێکدا مینا سەرەتای ئەمساڵ بەرامبەر ١١ ملیۆن و هەشت سەد هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد، بەلام لە بارسا دەرفەتی کەمی پێدراوە.

مینا لە مۆندیالی ٢٠١٨ لەگەڵ کۆلۆمبیا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە سێ یاریی سێ گۆڵی تۆمارکرد.