هاووڵاتیان حکوومەتیان ناچارکرد نرخى کارەبا کەمبکاتەوە

نرخى ئەمپێری موالیدە كه‌مكرایه‌وه‌

K24 - دهۆك:

زیادکردنی نرخى ئەمپێری کارەبای موالیدەی ئەهلی، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆ 16 هه‌زار و 500 دینار له‌ پارێزگای دهۆك، ناڕه‌زایه‌تیيه‌کی زۆری هاووڵاتیانی پارێزگاكه‌ی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەهۆی گوشاری زۆری هاووڵاتیانيشەوە، بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، لە ماوەی یەک هەفتەدا ئیدارەی پارێزگاکە و حکوومەتی ناچارکرد بێنە دەنگ، دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتۆگۆ، سەرەنجام ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیه‌کی رۆژنامەڤانیدا، هه‌واڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده‌، راگه‌یه‌ندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیه‌کی رۆژمانەوانیدا، لە باڵه‌خانه‌ی پارێزگای دهۆك، بەهزاد عەلی ئادەم، جێگری پارێزگاری دهۆك، بە وەکالەت ئاشکرایکرد، لە ژێر گوشاری هاووڵاتیاندا و لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریاندا کە نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، لە 16 هه‌زار و 500 دینارەوە بۆ 13 هه‌زار دینار، کەمبکرێته‌وه‌.

ناڕه‌زایی هاووڵاتیان لە کاتێکدایە، هێشتا قەیرانی دارایی بەرۆکی هاووڵاتیانی هەرێمی بەرنەداوە و پێدانی کارەبای نيشتمانیش لە ئاست داخوازی و پێداویستی خه‌ڵكدا نییە، بۆیه‌ تاڕاده‌یه‌ك پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ كراوه‌.

ا. م