ئێران له سنووره‌كانی ئیسرائیل دوور ده‌خرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ناتۆلی ڤیكتۆرۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل، دڵنیایی ده‌داته ئیسرائیلییه‌كان كه جگه له هێزه‌كانی سوپای حكوومه‌تی سووریا، هیچ پێكهاته و هێزێكی بیانی دیكه به‌تایبه‌تی ئێران له سنووره‌كانی ئیسرائیل نامێنن.
باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا له رێگه‌ی كه‌ناڵی 10ـی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسرائیله‌وه گوتوویه‌تی: "رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له سنوور بڵاوبكرێنه‌وه و كاری له پێشینه‌یشیان ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كانی ئیسرائیله، ئه‌وه‌ش له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا ته‌نها قسه نییه و ده‌بێته كردار".
ئه‌و دیپلۆماته رووسییه گوتوویه‌تی: "رێككه‌وتووین كه له دیووی سووریاوه سنووره‌كان جگه له هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هیچ هێزێكی دیكه‌ی لێ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی ئیسرائیل بكرێت و پێویستیش نییه هیچ هێزێكی دیكه جگه له سوپای سووریا له‌و ناوچانه‌دابن".
به‌ڵام لای باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا داواكارییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له سووریا داوایه‌كه له‌م بارودۆخه‌دا نالۆژیكییه".
ڤیكتۆرڤ داویكردووه ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت كه په‌یوه‌سته به جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان كه له ساڵی 1974 واژوو كراوه و ده‌بێت ناوبڕێك له‌نێوان ئیسرائیل و سووریا له ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵراو به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شێكی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزی ئاشتیپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و شوێنانه‌دابن".