نوێترین قسه‌ی مۆرینهۆ له‌ باره‌ی كریستیانۆ

مۆرینهۆ باسی شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید و رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤی ده‌كات

خۆزێ مۆرینھۆ بەڕێوەبەری ھونەری مانچێستەر یونیاتد سەباەت بە پەوەیندی كردنی رۆناڵدۆ بەیانەی یوڤێنتۆسەوە قسەی كردو پێی وایە ریال وەكو خۆی دەمێنێتەوە.

دوای یارییەكەیان لەجامی نێودەوڵەتی پاڵەوانان كە بەسەركەوتنی مانچێستەر بە دوو گۆل بەرامبەر گۆڵێك بەكۆتاھات.

مۆرینھۆ سەبارەت بە رۆیشتنی رۆناڵدۆ لەیانەكە ھاتە دەنگ و گووتی: ریال مەدرید لە یاریزانێك گەورەترە و یانەكە دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆش وەك خۆی دەمێنێتەوە.

ئەگەرچی مۆرینھۆ ستایشی رۆناڵدۆی كرد، بەڵام پێی وایە ریال مەدرید وەك ساڵانی رابردوو ركابەری بەھێزی پاڵەوانییەتیە گەورەكان دەبێت.

سەبارەت بە شكستی لۆپتیخێ لەیەكەم یاری گوتی: ئەوە كاتەی پەیوەندیم بەئینتەر كرد یەكەم یاریم دۆڕاند، بەڵام دواتر چامپیۆنزلیگمان بەدەستھێنا.