به فه‌رمی تیروپشكی خولی پله‌یه‌كی عێراق راكێشرا
ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا تیروپشكی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق بۆ 12 یانه راكێشرا، یانه به‌شداربووه‌كان به‌سه‌ر 2 كۆمه‌ڵه دابه‌ش كران.
یانه‌ی هه‌ولێر كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و شانبه‌شانی یانه‌كانی (موسڵ، میسان، سڵێخ، دیفاع مه‌ده‌نی و قاسم) یاری ده‌كات.
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێریش كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له‌گه‌ڵ یانه‌كانی (كه‌رخ، غفك، رومادی، سناعه و ناسریه) یاری ده‌كات.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چن و خه‌رج و تێچووی سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ئه‌ستۆی یانه‌ی هه‌ولێره.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش كه به كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین ناسراوه له شاری به‌غدا به‌رێوه ده‌چن و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش یانه‌یه‌ك بۆ خولی نایابی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت.
یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری خۆی له خولی پله‌یه‌كی عێراقی ئه‌م وه‌رزه له رۆژی 7ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی سڵێخ ده‌بێت.
یه‌كه‌مین یاری یانه‌ی برایه‌تیش له هه‌مان رۆژ و به‌روار له به‌غدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعه ده‌بێت.