عێراق.. دادگاییكردنی خێزانێكی داعش كه 370 كه‌سیان له مووسڵ كوشتووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی دادگای باڵای عێراق رایگه‌یاند، 8 ئه‌ندامی سه‌ر به یه‌ك خێزان كه به ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش تۆمه‌تبارن، به تۆمه‌تی كوشتنی 370 كه‌س له باشووری مووسڵ دادگایی ده‌كرێن.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵا گوتی: "هێزه عێراقییه‌كان 8 تیرۆریستی سه‌ر به یه‌ك خێزانیان ده‌ستگیركردووه كه فه‌رمانه‌كانی رێكخراوی داعشیان له باشووری مووسڵ جێبه‌جێ كردووه".
به‌یره‌قدار ئاشكراشیكرد، تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه و رایانگه‌یاندووه، له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل به‌شدارییان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی "خو‌سفه"دا كردووه و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی سڤیلیان هه‌ڵداوه‌ته ناو چاڵێكی گه‌وره و قووڵ.
"خو‌سفه" ناوی چاڵێكی به‌ناوبانگه، واتای شوێنێكی قووڵی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌كه‌وێته دووری 8 كیلۆمه‌تر له باشووری مووسڵ، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق داده‌نرێت، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه بۆ له‌سێداره‌دان به‌كارهاتووه.
به‌یره‌قدار ئاشكرایكرد، ئه‌و 8 تۆمه‌تباره به‌شدارییان له كوشتنی 370 هاووڵاتی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كردووه و 400 كه‌سیشیان له خه‌ڵكی مووسڵ ده‌ستگیر كردووه، روونیشیكرده‌وه، جگه له‌و تاوانانه دانیان به زۆر تاوانی دیكه‌شدا ناوه و سه‌رجه‌م دانپێدانانه‌كانیشیان له‌دادگا په‌سه‌ند كراون و به‌گوێره‌ی یاسای تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
دوای 9 مانگ له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، له 10ی ته‌مموزی ساڵی 2017 هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی شاری مووسڵ‌یان راگه‌یاند.
H.B