سیناتی ئه‌مەریكا پڕۆژه یاسای هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ند كرد
K24 - ھەولێر
سیناتی ئه‌مەریكا بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاتەكەی په‌سه‌ند كرد كه 290 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه ته‌رخان كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مەریكای بۆ ساڵی 2019 كه بڕه‌كه‌ی 716 ملیار دۆلاره به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كرا به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مەریكاوه.
له دوای پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی سه‌ربازی، ناوی پێشمه‌رگه له پڕۆژه یاساكه‌دا نه‌هاتبوو، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مەریكی كۆنگرێس پڕۆژه یاساكه هه‌موار كرده‌وه و ناوی پێشمه‌رگه‌ش زیاد ده‌كرێت و بڕی هاوكارییه‌كانی ئه‌مەریكاش بۆ هێزی پێشمه‌رگه دیارییكرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، کۆی بوجەکە بۆ عێراق 850 ملیۆن دۆلارە کە 290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگەیە.
لە بودجەی سەربازی ساڵی 2017، ئەمەریکا بڕی 415 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخانکردبوو، ئەو پارەیەش راستەوخۆ بە هەرێمی کوردستان دەدرا. هەروەها لە بودجەی سەربازی ساڵی 2018 ئەمەریکا 365 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ پێشمەرگە تەرخان کرد.
ھ.م