"به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بارسێلۆنا له كڕینی ڤیدال نزیك بۆته‌وه"
.jpg)
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌روووپا، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال چۆته سه‌رهێڵ.
پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ڤیدالی به‌هۆ مۆدریچ وه‌ستاند، راسته‌وخۆ بارسێلۆنا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆزته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌رستكاره چیللییه ده‌ستپێكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیاش جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا نزیكبۆته‌وه له‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال كۆتایی پێبێنێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئالفریدۆ مارتینێزی رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئیسپانیا، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه ده‌نگۆی گفتووگۆی نێوان بارسێلۆنا و ڤیدال راستییه و له رێككه‌وتنێكی كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به مانشێتێكی سه‌رنجڕاكێش نووسیویه‌تی: به‌په‌له بارسێلۆنا ئارتورۆ ڤیدالی رازیكردووه و له رێگایه به‌ره‌و كه‌ته‌لۆنیا.
پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا هاتۆته نێو گفتووگۆی گواستنه‌وه‌ی ڤیدال و نزیكه له‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه رابگه‌یه‌نێت.
