سهدر پرۆسهی سیاسی كۆت و بهند دهكات
K24 - سلێمانی
موقتەدا سەدر، 41 مەرجی وەك بنەما بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق داناوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ لیستەکەی ھاوپەیمانێتی بکهن، 40 مەرجیشی بۆ ئەو کەسە داناوە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی پێدەدرێت، لایەنێکی کوردیش دەڵێت، جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەدر ئهستەمن.
سەدر، خۆی وەك فریاد رەسی عێراقییەکان نیشان دەدات و خۆی بە کەسی یەکەمی عێراق دەزانێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 54 کورسی بە دەستھێنا، ئێستاش مەرج بۆ لایەنەکانی دیکە دادەنێت و دەیەوێت رێگە لە ھەوڵی بەشێكی لایەنەکانی دیکە بگرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت نوێ، بۆ ئهمهش 40 مەرجی بۆ ههر ھێزێك داناوە کە بیەوێت ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ببەستێت. پارتی دیموکراتی کوردستانیش رایوایە، بەشێك لە مەرجەکانی سەدر داوای ھەموو لایەنێکە، بەڵام بەشێکیان پێویستی بە گۆڕانکاریکردن لە دەستووردا ھەیە.
لەوبارەوە دانا شەھید جەزا، کاندیدی دەرچوو بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە لسیتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ھەندێك لە مەرجەكانی سەدر ناواقعین، دەبێ لەبەرامبەر خواستی خۆمان و واقعی بوون، دەست بۆ قاقعی بوون بەرین، گرنگترین شت كە ئێمە ۆێویستە داوای بكەین، ئەوەیە كە دەستووری عێراق وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و مافی گەلان لە عێراقدا دەستەبەر بكرێت، ھەروەھا ئەو كەسەی دەبێت بە سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرۆكی ھەموو گەلانی عێراق بێت و خزمەتی ھەمووان بكات".
ھاوپەیمانی دیموکراسی و داد پەروەریش بۆچوونی وایە کە مەرجەکانی سەدر خاڵی زۆر باشی تێدایە، بەڵام بەھۆی زۆری مەرجەکانی و بارودۆخی ئێستای عێراق جێبەجێکردنی لەم بارودۆخهدا ئهستەمە.
حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ھاوپەیمانی بە كوردستان24 گوت: "لەم قۆناخەدا جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە جێبەجێكردنی مەحاڵە، چونكە لە دەرەوەی پەرلەمان و ململانێی حزبیم ھەروەھا وەدەرنانی ئەو نوخبەی كە ئێستا لە عێراق حوكمڕانن و بەشی زۆریان لە گەندەڵیی و نەھامەتییەكانی عێراق تێوەگلاون، بۆیە من بە شتێكی سەختی دەزانم مەرجەكانی سەدر جێبەجێ بكرێت".
عێراقی بوون ئهولهویهته نهك حزبی بوون ئهمه یهكێك له مهرجهكانی سهدر، مەرجێکی دیکەشی ئەوەیە کە دەسەڵات و بڕیار پێویسته لای عێراقییەکان بێت و کەس رانەکێشرێت بۆ ھاوپەیمانی تایفی، لەگەڵ چەسپاندنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن، جیا لهوهی دژی گهڕانهوهی رووخساره كۆنهكان بۆ پێدانی پۆست و پلهو پایه له حكوومهتی نوێ.
ھ.م