ئاگری دارستانه‌كانی پۆرتوگال هه‌ڕه‌شه له ئیسپانیاش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بۆ رۆژی چواره‌م، ئاگری دارستانه‌كانی پۆرتوگال به‌رده‌وامه و له سنووری باشووری ئه‌و وڵاته‌ش، ئاگره‌كه هه‌ڕه‌شه له ئیسپانیا ده‌كات.
ئاگره‌كه له سنووره‌كانی باشوور و ناوچه‌ی "مونچیك" كه‌وتووه‌ته‌وه كه سه‌ر به هه‌رێمی "ئه‌لگاریڤ"ی گه‌شتیارییه، زیاتر له 800 پیاوی ئاگركوژێنه‌وه‌ش سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، 12 فڕۆكه‌ش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه به‌كارده‌هێنرێن.
تا ئێستا ئاگره‌كه زیاتر له هه‌زار هێكتار دارستانی كردووه‌ته خه‌ڵووز و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، وه‌گیرهاتوون، دۆخی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ختتر كردوون.
پله‌ی گه‌رمی له وڵاتی پۆرتوگال گه‌یشتووه‌ته 47 پله، ئه‌وه‌ش دووه‌مجاره ئه‌و پله گه‌رمییه له ئه‌وروپا تۆمار ده‌كرێت و پێشتر له ساڵی 1977 له یۆنان گه‌یشته 48 پله.
ساڵی رابردووش ئاگر له دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 114 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان زووتر گواسته‌وه.
ئێستاش تیمه‌كانی پۆرتوگال به هاوكاری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئیسپانیا له‌سه‌ر سنوور، سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و حكوومه‌تی ئیسپانیاش هۆشداری داوه و ده‌ڵێت: "ناوچه‌ی ئێكستریم ئه‌دۆرا، به ته‌واوه‌تی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئاگركه‌وتنه‌وه دایه".
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماش، شه‌قامه‌كانی لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پۆرتوگال چۆڵبوونه، كه به‌رده‌وام جه‌نجاڵه و پڕه له گه‌شتیار.
#climatechange is finding new ways to use your pool!
— We Don't Have Time? (@WeDontHaveTime0) August 5, 2018
Recharging in pools while fighting fires in Monchique, Portugal today, August 5! Reports indicate the fire is out of control. Credit: BoutiquEnfants TW#WeDontHaveTime pic.twitter.com/BB5Pt4SVpJ