"به‌رهه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ركه‌وتووه"
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتۆن، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "سه‌رله‌نوێ چالاككردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران به ئامانجی راگرتنی پاڵپشتیكردنی ئێرانه له تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی".
بۆڵتۆن له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گوتوویه‌تی: "ده‌بێت ئێران له پاڵپشتیكردنی تیرۆر و چالاكی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێته‌وه و پرۆگرامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كه‌ی رابگرێت".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات داهاتی نه‌وتی ئێران كه‌مبكاته‌وه تا ده‌یگه‌یێنێته ئاستی سفر و گوتوویه‌تی: "ئێستا ده‌بینین سزاكان جێگه‌ی خۆیان ده‌گرن و به‌كرده‌یی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و ده‌بێته هۆی درووستكردنی كاریگه‌ری خراپ و گه‌وره بۆ سه‌ر ئابووریی ئێران".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رێگه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئیران بگرێت".
له رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران خراوونه‌ته بواری جێبه‌جێكرده‌وه‌و بڕیاره مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ سزاكانی سه‌ر تاران قورس‌تر بكرێن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش بگرێته‌وه.