لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 6 كەس برینداربوون

رووداوەكە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە

K24 - سۆران

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی ھاملتۆن لە نێوان ناحیەی خەلیفان- سپیلك، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان پێكداكێشا، لە ئەنجامدا شەش كەس برینداربوون.

رائید دلاوەر لەتیف، بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئێوارەی رۆژی 8/8/2018، لەسەر رێگای ھاملتۆن لە نێوان ناحیەی خەلیفان- سپیلك، رووداوێكی ھاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا، کە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیکاب دێر)  چووەتە رێرەوی بەرامبەر خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپترا) ودواتر خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندای ئەکسێنت) لە ئەنجامدا 6 هاووڵاتی برینداربوون، برینی یەكێك لە شوفێرەكان سەختە و بۆ چارەسەر رەوانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە".

روونیشی كردەوە: "هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوون یاسا و رێنماییەكانی هاتووچۆ و وریانەبوون لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل".

ھ.م