روونکردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له وه‌ڵامى هه‌واڵێكى هه‌فته‌نامه‌ى رێگاى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ره‌تيكردووه‌ته‌وه، هيچ رێگرييهكى له پێدانى مۆڵه‌ت به كه‌ناڵى ئازادى كردبێت.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه
هه‌فته‌نامه‌ی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، له ژماره (1136)ی خۆیدا، رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 بڵاویکردۆته‌وه، گوایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، رێگری کردووه له مۆڵه‌تدان به که‌ناڵی ئازادی.
به هه‌مولایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، هیچ رێگری و گرفتێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانمانه‌وه نه‌بووه، بۆ زانیاریی زیاتری هه‌فته‌نامه‌ی رێگای کوردستان و که‌ناڵی ئازادی به‌ڕێزیش، دوای پێشکه‌شکردنی داواکاری مۆڵه‌تی که‌ناڵه‌که، له‌ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا رێکه‌وتی 31/8/2009 دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌رێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
9/8/2018