عیزه‌ت دووری ده‌ركه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عیزه‌ت دووری جێگری سه‌ددام حسێنی سه‌رۆكی پێشووتری رژێمی عێراق به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 30 سال به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران ده‌ركه‌وته‌وه‌و وتارێكی ئاراسته‌ی سوپای عێراق و خه‌ڵكی عێراق و عه‌ره‌ب كردووه.
دووری له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "راپه‌ڕین دژی ئێرانییه‌كان و گه‌نده‌ڵه‌كان رێگای كۆتاییه".
دووری له وتاره‌كه‌یدا سڵاو بۆ خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق ده‌نێرێت و خۆپیشاندانه‌كان به "راپه‌ڕینی گه‌ل له باشوور و فوراتی ناوه‌ڕاست" ناوده‌بات".
عیزه‌ت دووری ده‌ڵێت: "ئه‌وانه رۆڵه‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كانی قادسیه‌ن كه ئازایانه به‌رووی داگیركاری ئێران وه‌ستاوون و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه عێراق به‌ربه‌ستی پاراستی عه‌ره‌ب و جیهانه له شه‌ڕانگێزی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات وێرانكردنی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه".
عیزه‌ت دووری، په‌یامێك ئاراسته‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات و ده‌ڵێت: "دوای تیپه‌ڕینی 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه پیرۆزه ده‌ڵێم، ده‌بێت هه‌مووان به یه‌كڕیزیی دژی ئێران بوه‌ستینه‌وه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت "سه‌ركرده‌كانی عێراق" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رژێمه‌كه‌ی، چه‌نده لێهاتوو و زیره‌ك بوون له ده‌ستنیشانكردنی مه‌رترسی و پاوانخوازی ئێران".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێران سه‌قامگیریی دراوسێ عه‌ره‌به‌كانی و وڵاتانی ئیسلامی شێواندووه و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاش هاوشانی وه‌ستاوه. پلانی ئیسرائیلیش ئه‌وه‌یه عێراق ئابڵۆقه بدات و دایببڕێت و له رووی سه‌ربازی و ئابووری ماندووی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته مه‌ده‌نییه نه‌ته‌وه‌ییه تازه‌كه‌ی وێران بكات، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی جه‌نگیی داگیركاریی بۆ سه‌ر وڵاتێكی وه‌ك عێراق له مێژوودا".
له پاش رووخاندنی رژێمی به‌عس تا ئێستا عیزه‌ت دووری ناوبه‌ناو ده‌رده‌كه‌وێت و په‌یام بڵاوده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌واڵی كوشتنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نازانن له كوێ خۆی حه‌شارداوه.