ئێران هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی دۆلاری عێراق ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زا عێراقییه‌كان هۆشداری له پرۆسه‌یه‌كی گومانلێكراوی ئێران ده‌ده‌ن، كه به‌ده‌ستهێنانی دۆلاری بازاڕه‌كانی عێراقه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌های دراوی وڵات ده‌بێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیوزی ئیماراتی، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران دوای دابه‌زینی به‌های تومانه به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوورییه نوێیانه‌یه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه سه‌پێنراوه.
به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێرانه‌وه، وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زیوه و ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 121 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها 120 هه‌زار دینار بوو.
ئابووریناسانی عێراق پێیانوایه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، كڕینی دۆلاری بازاڕه‌كانی عێراقه له‌لایه‌ن بازرگانه ئێرانییه‌كان، ئه‌و هه‌وڵه‌شیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سزا ئابوورییه‌كانی واشنتنه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه كڕینی دۆلار له‌لایه‌ن بازرگانه ئێرانییه‌كان ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ركردنی بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق هاتووه كه تێیدا داوای له سه‌رجه‌م و بانكه‌كان كردووه به دۆلار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.
ماجید سوه‌ری، شاره‌زای ئابووری عێراقی، بۆ سایته‌كه ده‌ڵێت: "ئێران جگه له به‌كارهێنانی عێراق بۆ وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌یه‌كی ئابووری، هیچ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، له‌و نێوه‌شدا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر دۆلاری بازاڕه‌كانی عێراقدا بگرێت".
ئه‌و شاره‌زایه هۆشداری له‌و رێكاره‌ی تاران ده‌دات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلاری عێراق و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری بۆ وڵات.
یه‌كێك له رێگه‌كان، نقومكردنی بازاڕه‌كانی عێراقه به دراوی ساخته‌ی ئێرانی، كه ئێستا هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه له مامه‌ڵه‌كردن.
ئێران به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دووچاری قه‌یرانێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی سزاكانیش هیچ وڵاتێك بۆی نییه له كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان، كار به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكات، به تایبه‌تیش له بازرگانی كانزاكان، خه‌ڵووز، پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به پیشه‌سازی و پارچه‌ی ئۆتۆمبێل.
به‌رپرسانی ئێران، نیگه‌رانی خۆیان له بڕیاری بانكی ناوه‌ندی عێراق نیشانداوه، به‌وه‌ی پابه‌ندی سزاكانی واشنتنه بۆ سه‌ر تاران، به‌و هۆیه‌وه‌ش داوای قه‌ربووی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر تاران كه‌وتوون.
ا. م