به ڤیدیۆ.. ئۆنای ئێمری له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه له پرێمه‌رلیگ شكستی هێنا
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.
له خوله‌كی 14 ره‌حیم ستێرلینگ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد، دواتر له گێمی دووه‌م بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی مان سیتی ته‌واو بوو.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش به‌شێك له هانده‌رانی ئارسێناڵ بانه‌ری دژ به ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری ئارسێناڵیان به‌رز كرده‌وه و داوای دوورخستنه‌وه‌یان ده‌كرد؟
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ بۆ جاری یه‌كه‌مه له دوای 22 ساڵ ئارسێناڵ ده‌ست به وه‌رزێكی نوێی پرێمه‌رلیگ ده‌كات به‌بێ ئارسن ڤینگه‌ر.
ـ گۆڵه‌كه‌ی ره‌حیم ستێرلینگ دژی ئارسێناڵ، گۆڵی ژماره 50ـی خۆی بوو له پرێمه‌رلیگ.
ـ ئۆنای ئێمری له یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ له پرێمه‌رلیگ تووشی شكست بوو.
ـ ئۆنای ئێمری له كۆی 11 رووبه‌ڕووی گواردیۆلا، نه‌یتوانیوه شكست به راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بهێنێت.
ـ ئۆنای ئیمری یه‌که‌م ڕاهێنه‌ری ئارسێناڵه له دوای ساڵی 1986 له یاری کردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ تووشی شکست ده‌بێت.