عێراقییه‌كان پاڵپشتی لیره‌ی توركی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له‌و قوتابییه عێراقیانه‌ی له زانكۆكانی توركیا ده‌خوێنن، به‌ده‌نگ داواكارییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیاوه چوون و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیره‌ی توركی ده‌ربڕیوه و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و دۆلارانه‌ی هه‌یانه به لیره‌ی توركی بگۆڕنه‌وه تا به‌و رێگه‌یه پاڵپشتی داشكانی نرخی لیره بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی، نزیكه‌ی 100 قوتابی عێراقی كه له ژماره‌یه‌ك زانكۆی شاری ئیستانبووڵ و ناوچه نزیكه‌كانی ده‌خوێنن، چوونه‌ته لقی بانكی ناوچه‌ی فاتیح له ئیستانبووڵ و ئاڵای عێراق و توركیایان به‌رزكردووه‌ته‌وه و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیره‌ی توركی ده‌ربڕیووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان خۆیان راده‌ستی "شه‌یتان" ناكه‌ن و ئەو كاتە خەڵكی توركیا دەخنكێن كە پارەی خۆیان بە دراوی بیانی بگۆڕنەوە.
سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا له باره‌ی گرژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد له جیاتی دۆلار لیره به‌كاربهێنن و خۆیان راده‌ستی فشاره‌كان نه‌كه‌ن.
ئەردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر پاره‌كانمان بكه‌ین به دراوی بیانی، ئه‌وكاته مه‌ترسییه و خۆمان راده‌ستی شه‌یتان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو دراوی بیانیمان به‌كارهێنا، ئه‌و كاته دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌خنكێین، ئێوه‌ی تورك ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیره مامه‌ڵه بكه‌ن".
به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن گرژی تێكه‌وتووه‌و رۆژی هه‌ینی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باجی به‌سه‌ر شیش و ئه‌له‌منیۆمی توركی زیادكرد و به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زی.