"زێدان ده‌بێته راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد"
رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی له دواین ژماره‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زینه‌دین زیدانی فڕه‌نسی و راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید نزیكه له‌وه‌ی له رێگای یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه جارێكی دیكه ده‌ست به راهێنه‌رایه‌تی بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه‌ی فڕه‌نسا بڵاوی كردووه‌ته‌وه به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد و خۆسێ مۆرینیۆی به‌رێوبه‌ری هونه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان په‌یوه‌ندییان باش نییه، به‌تایبه‌ت له دواین لێدوانی مۆرینیۆ رایگه‌یاند، به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد شكستیان هێنا له‌وه‌ی به‌رگریكارێكی باش بۆ ریزه‌كانیان بگوازنه‌وه.
زینه‌دین زیدانی 46 ساڵ كۆتایی وه‌رزی رابردوو وازی له راھێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید هێنا له‌گه‌ڵ شاهانه‌كان 3 وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.