ته‌عریب هه‌ره‌شه له خانه‌قین ده‌كات و یه‌كێتیش نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێك به ئاڵۆزكردنی دۆخی ئه‌منی شاری خانه‌قین به به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی ته‌عریب تۆمه‌تبار ده‌كات، هۆشداریش له‌باره‌ی كاره‌ساتباری دۆخی ئه‌و قه‌زایه ده‌داته حكوومه‌تی فیدراڵ.
سۆران عه‌لی حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سایتی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" رایگه‌یاند، "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له خانه‌قین دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره‌ی درووست كردووه، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش‌یش ئه‌و بۆشاییه‌یان به‌ده‌رفه‌ت وه‌رگرتووه و ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردۆته‌وه"، داواشی له حكوومه‌تی فیدراڵ كرد، "به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت ئاوڕێك له مه‌ترسییه‌كانی دۆخی ئه‌منی خانه‌قین بداته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌منی كاره‌ساتی گه‌وره له‌و شاره فره پێكهاته‌یه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی دووپاتیكرده‌وه، "سه‌یره، چۆن هێزه عێراقییه‌كان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكه‌ن، له‌كاتێكدا له ساڵی 2014 كاتێك داعش له‌وپه‌ڕی هێز و توانایدا بوو، پێشمه‌رگه توانی رێگری له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بكات و رێگه نه‌دات نزیكی خانه‌قین ببنه‌وه"، ئاشكراشیكرد، "شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوون له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاری خانه‌قین ده‌ستی پێكردووه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته عێراقییه، "ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاندبوو، سه‌ركرده باڵاكانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ خانه‌قین ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه دوای چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی پێشكه‌ش به هێزه عێراقییه‌كان كرابوو".
له‌كاتێكدا به‌ر له ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌ستیان به خۆپیشاندان و مانگرتن له كار كردبوو و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كرد.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی شوێنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی گرته‌وه و، له‌و كاته‌وه تائێستاش تادێت پێشێلكاری ئه‌منی له‌و ناوچانه زیاتر ده‌بن، پرۆسه‌ی ته‌عریبیش به چڕی به‌رده‌وامه.
H.B