به‌ڤیدیۆ.. ساتی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال
K24 - ھەولێر:
دوای ئەوەی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شنگالیان بۆردوومان كرد، میدیای فەرمی توركیا گیان لەدەستدانی زەكی شنگالی، فەرماندەی ھێزەكانی كەجەكەی سەر بە پەكەكەیان راگەیاند، په‌كه‌كه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه چۆن ئۆتۆمۆبیلێكی هێزه‌كانی كه‌جه‌كه له‌چیای شنگال ده‌كاته ئامانج و به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوی ده‌بات.
میدیای فەرمی پەكەكە بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی سەر بەو حزبە ئاشكرای كرد "لە ھێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسەر گەلیی شیلۆی شەنگال، مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی شەهید بووە".
لەو راگەیەندراوەكەشدا ھاتووە: "15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
زه‌كى شنگالى له‌دايكبووى 1952ى شارى باتمانى باكوورى كوردستانه و له ريزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا چه‌ندين به‌رپرسيارێتى هه‌بووه. به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، زه‌كى شنگالى يه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى له لايه‌ن توركياوه داواكراو بووه و ناوى له ليستى سوورى سوپاى توركيادا بووه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكرێتەوە.
H.B