لايه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆيان بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌ستپێكرده‌وه‌

ھاوپەیمانی سائيرون لەگەڵ نەسر، حیكمە، وەتەنییە و میحوەری نیشتمانی سوننەكان لەسەرپێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رێككەوتن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

گفتوگۆی ھاوپەیمانی سائيرون و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو، بە چڕی دەستیانپێكردووەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، ھاوپەیمانی سائيرون لەگەڵ نەسر، حیكمە، وەتەنییە و میحوەری نیشتمانی سوننەكان لەسەرپێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رێككەوتن.

ھاوكات، نوری مالیكی سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش لەگەڵ سەرۆكی ھاوپەیمانی قەرار و بزوتنەوەی عەتا لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی داھاتوو كۆبووەوە.

پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ عێراق رۆژى 12ى ئايارى رابردوو به‌ڕێوه‌چووه‌ و سه‌ره‌ڕاى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى ره‌سمى پرۆسه‌كه‌، تا ئێستا دادگاى ئيتيحادى ئه‌نجامه‌كانى په‌سند نه‌كردوون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دواى په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌ لايه‌ن دادگاوه‌، كوتله‌ى گه‌وره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران راسپێردرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.