به‌غدا ئيدانه‌ى بۆردومانى توركياى بۆ سه‌ر شنگال كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى ئه‌و بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركياى كرد، كه كرديانه سه‌ر شنگال و بووه هۆى كوژرانى فه‌رمانده‌يه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان.
هاوكات حكومه‌تى عێراق به‌رپه‌رچى لێدوانى وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركياى دايه‌وه، كه وتبووى له‌و هێرشه‌دا عێراق هاوكار بووه و ره‌تيكرده‌وه هيچ جۆره هه‌ماهه‌نگييه‌ك له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هه‌بووبێت له‌و باره‌يه‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، راشيگه‌ياند، به‌غدا ئيدانه‌ى ئه‌و په‌لاماره ئاسمانييه‌ى توركيا ده‌كات، كه كردييه سه‌ر ناوچه‌ى شنگال.
هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: جارێكى ديكه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بانگه‌واز له سوپاى توركيا ده‌كات هێزه‌كانى كه ئێستا له باشيكن بكێشێته‌وه. به‌و پێيه‌ى بوونى ئه‌و هێزانه له ناو خاكى عێراقدا پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و بنه‌ماى رێزگرتن له سه‌روه‌رى عێراقه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، فڕۆكه‌كانيان 52 كه‌سيان له شنگال "له‌كۆڵكردوونه‌ته‌وه"، كه دووانيان سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه بوونه.
له‌و چوار چێوه‌يه‌دا، دوێنێ سوپاى توركيا ديمه‌نى بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى سنوورى شنگالى بڵاوكرده‌وه، كه بووه هۆى كوژرانى زه‌كى شنگالى سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه، له شنگال.
له‌و باره‌يه‌وه، میدیای فەرمی پەكەكە بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی کوردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی سەر بەو حزبە ئاشكرای كرد "لە ھێرشی ئاسمانی رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوودا بۆ سەر گەلی شیلۆی شەنگال، مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کوردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی شەهید بووە".
لەو راگەیەندراوەكەشدا ھاتووە: "15ی ئاب/ ئۆگستى 2018، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کوردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆجۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
زه‌كى شنگالى له‌دايكبووى 1952ى شارى باتمانى باكوورى كوردستانه و له ريزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا چه‌ندين به‌رپرسيارێتى هه‌بووه. به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، زه‌كى شنگالى يه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى له لايه‌ن توركياوه داواكراو بووه و ناوى له ليستى سوورى سوپاى توركيادا بووه و له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردووش كوڕێكى له ريزه‌كانى په‌كه‌كه له باكوورى كوردستان له شه‌ڕى دژ به سوپاى توركيا كوژراوه.