لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەتدا ئەم 7 خاڵە لەبیر مەکە
K24 – ههولێر:
رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەت، رۆژێکی گەورەیە و رەنگە ببێتە یادگارییەکەی لەبیرنەکراو، بەڵام بەر لەوەی پلانەکانت بۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی ئاهەنگەکە داڕێژی، گوێ لەو کەسانە بگرە کە پێش تۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە و لە هەندێک شت پەشیمانن.
- بەشێوەیەکی چڕ و وورد بیر لە ووردەکارییەکان مەکەرەوە با فشار دووچاری دڵەڕاوکێت نەکات. بۆ نموونە رەنگە خەڵک هەر بیری نەمێنێت کە رەنگی دەستەسڕەکان چیبوون.
- چێژ لەهەموو ئەو شتانە وەربگرە کە پارەتپێداوە. بۆنموونە مەڵێ زۆر ماندوو و پەشۆکاوبووم نەمتوانی هیچ لەو خواردنانەش بخۆم کە پێشکەشدەکران.
- خەڵكێکی زۆر داوەتمەکە، بەڵکو تەنها ئەو کەسانە داوەتبکە کە پەیوەندیان بە ژیانتەوە هەیە.بەمجۆرە هەم خەرجی کەمتری دەبێت و هەمیش کەشێکی دۆستانەتر دروستدەبێت.
- فێربە بڵێ "نەخێر". ئەو رۆژە ئاهەنگی تۆیە و تایبەتە بەتۆ، ئەگەر بەهۆی هەرشتێکەوە فشاریان خستیتە سەر تاکو شتێک بکەیت کە خۆت ئارەزووی ناکەیت، مەیکە.
- باخۆتان بەشداربن لە ئامادەکردنی ئاهەنگەکە، مەیسپێرە بەکەسێک و خۆت بێئاگابێت لێی چونکە رەنگە هەندێک شت ببێتە پلان کە تۆ ئارەزووی ناکەیت.
- هەوڵبدە مۆبایلەکەت بەکارنەهێنی چونکە رەنگە هەم دیمەنێکی نەخوازراو بە ئامادەبووان ببەخشێت و هەمیش سەرقاڵت دەکات بە شتگەلێک کە تۆ رۆژێکی دیکە کاتی زۆرت بۆی هەیە.
- ئەوە بێڕێزی نییە ئەگەر بڵێیت "تکایە منداڵ مەهێنن". رەنگە وێنەکانت بێ منداڵ و میوزیکەکەت بێ گریان و هاواری منداڵ نەبێت. ئەمەش ئامادەبوان و خۆشت بێزاردەکات.
- بزانە چ فۆتۆگرافەرێک هەڵدەبژێریت. چونکە رەنگە هەڵەیەکی بچووک یان کەمتەرخەمییەکی فۆتۆگرافەرەکە ببێتە هۆی لەدەستدانی تەواوی وێنەی ئاهەنگەکەت.
سەرچاوە: ئیندیپێندت
H.J