لایەنە ناڕازییەكان خۆیان یەكلایی دەكەنەوە
K24 - سلێمانی
ئەو لایەنانەی كە ناڕازیبوون لە ئەنجامەكانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و تانەیان پێشكەش بە كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو، دوای جەژن دوایین ھەڵوێست و قسەیان لەسەر پەسەندكردنى دەنگەكان لەلایەن دادگاى فيدراڵى عێراق رادەگەیەنن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كان به دڵی ئەوان نین، بەڵِام ئامادەن بۆ دانووستان.
په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامەكانی هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق، مشتومڕى لاى لايه‌نه‌كانى باشوورى كوردستان دروستكردووه، بەڵام دواجار دەبێ هه‌مووان به ئه‌نجامه‌كان رازيبن و پڕۆژه‌ى داهاتوويان بخه‌نه‌ڕوو.
چوار لايه‌نه ناڕازييه‌كه ده‌يانه‌ويت به‌پڕۆژه‌يه‌ك بچنه به‌غدا كه هه‌ڵوێستى سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى له‌سه‌ر بێت، ئه‌مه‌ش له‌كۆبونه‌وه‌ى لووتكه‌ى ئه‌و چوار لايه‌نه باسى لێوه‌كراوه، به‌پێى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 دواى جه‌ژنى قوربان جارێكی دیكە ئەو چوار لایەنە كۆدەبنەوە و دوا بڕیار دەدەن.
ئه‌بو به‌كر گەڵاڵى، ئە‌ندامى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى يه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "دەبێ یەكگرتووی ئیسلامی و لایەنە ناڕازییەكانی دیكە دوا ھەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن".
گوتیشی: "دوای جەژن ھەرچوار لایەن پێكەوە دادەنیشن، بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن پێكەوە دەچنە بەغدا یان ناچن ئەنجامەكان رەتدەكەنەوە".
هه‌رچه‌نده پێشتر باس له‌وه‌ده‌كرا كه به‌شێك له‌لايه‌نه ناڕازييه‌كان هه‌ڵوێستيان جياوازھەیە، به‌ڵام ئه‌ندامێكى جڤاتى نيشتيمانى گۆڕان ده‌ڵێت، گۆڕان دانووستان ره‌تناكاته‌وه.
ھەر دەربارەی ئەو پرسە نه‌سره‌دين مه‌حموود، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "وەك بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ھەموو جۆرە دانیشتنێكین، كە لە بەرژەوەندی باڵای میللەتەكەمان بێت و دانووستانمان رەتنەكردووەتەوە، پێویستە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە رێگەچارەیەك بدۆزینە
ھ.م