عه‌سائیب هه‌ڕه‌شه له كورد و سوننه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میلیشیای عەسائیب ئەھلولحەق كه میلیشیایه‌كی چه‌كداریی شیعه‌كان و یه‌كێكه له‌و گرووپه مه‌زهه‌بییه توندڕه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له ئێرانه‌وه نزیكه، له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكوومه‌ت، ھەڕەشە لە كورد و سوننە دەكات.
نەئیم عەبودی گوتەبێژی میلیشیای عەسائیب ئەھلولحەق، لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ھەڕەشە لە كورد و سوننە دەكات و نوسیوویەتی: "ئەگەر لەسەر مەرجەكانیان بۆ رێكەوتن لەسەر پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی سووربن، ئەوا كار بۆ زیندووكردنەوەی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە دەكەنەوە".
ھەردوو لایەنی كورد و سوننە ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی مافەكانیان دەدەن و كام لە دوو جەمسەرەكەی شیعەكانیش مەرجەكانیان قبوڵ بكه‌ن، رێكەوتنی لەگەڵ دەكەن.