ته‌رمی گه‌شتیاره خنكاوه‌كه‌ی دووكان دۆزرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی ئه‌و گه‌شتیاره عه‌ره‌به دۆزرایه‌وه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 23/8/2018 له ئاوی دووكاندا خنكا بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، خنكاوه‌كه ناوی "حه‌یده‌ر حسێن سلێمان"ـه و ته‌مه‌نی 20 ساڵانه. له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی به مه‌له‌كردن له ئاوی دووكان بپه‌ڕێته‌وه خنكاوه.
له دوێنێوه تیمه‌كانی ژێرئاوی و غه‌واسه‌كان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن و نزیكه‌ی كاتژمێریك پێش ئێستا توانیوویانه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه.
عارف فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیاری تیمی غه‌واسی دووكان پێشتر به كوردستان 24 گوتبوو:"كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه گه‌نجێك خنكاوه، ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی دیكه‌ی هاتبووه دووكان و خێزانی له‌گه‌ڵ نه‌بووه، وه‌ك بیستوومانه سه‌رمه‌ست بووه‌و به‌و به‌یانی زووه ویستوویه‌تی له ئاوی دووكان بپه‌ڕێته‌وه‌و خنكاوه".
هه‌روه‌ها گووتی:"ئه‌و گه‌نجه نه‌خه‌وتووه‌و چووه‌ته ناو ئاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له بكات، له‌سه‌ر داوای ئێمه قائیمقامی دووكان به‌شێكی زۆری ئاوی به‌نداوه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه تا بتوانین ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزینه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی به‌هاناوه‌چوون گووتی: "ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی خنكانه له‌م جه‌ژنه‌دا له ئاوی دووكان رووده‌دات، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و تا نه‌یدۆزینه‌وه ده‌ست له هه‌وڵه‌كانمان هه‌ڵناگرین".
ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌و كه‌سوكاری هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كه‌یش هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ببه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)