"گورزێكی به‌هێز له ئه‌سه‌د ده‌درێ"
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه: "ئاماده‌كاریی بۆ هێرشێكی زۆر به‌هێزتر له هێرشی پاش رووداوه‌كه‌ی شاری دوما ده‌كرێت بۆ سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د".
رۆژنامه‌ی بلۆمبێرگ له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكییه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه كه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی له‌باره‌ی گورزێكی به‌هێزتر داوه بۆ سه‌ر رژێمی سووریا.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "بۆڵتۆن نیازی ئه‌مه‌ریكای له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسی، نیكۆلای باترۆشیڤ باسكردووه كه رۆژی 23/8/2018 له جنێڤ به‌ڕێوه چووه.
بۆڵتۆن گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا زانیاری هه‌یه كه سوپای سووریا چه‌كی كیمیایی له ئیدلب به‌كارهێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرابێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گورزێكی به‌هێز ده‌سره‌وێنێته رژێمی ئه‌سه‌د كه له گورزه‌كه‌ی پاش رووداوه‌كه‌ی شاری دوما به‌هێزتر بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاش، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ لە دژی سووریا دەکەن. هه‌ر بۆیه هۆشدارییان داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كان تا په‌نا بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌به‌ن.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندووه: "ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بە بیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سووریاوە، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی سووریا دەکەن".
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان بۆ شەڕ لە ئیدلب ئامادە دەکەن و بەریتانیا سەرپەرشتی چەندین کەمپی راهێنانی چەکدارەکان دەکات.
جه‌نه‌راڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گوتوویه‌تی: "گرووپی تیرۆریستی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، خۆیان بۆ كرده‌ی ئیستیفزازی ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌شق به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیل له ئیدلب تۆمه‌تبار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "چه‌كداره‌كان 8 بار بوتڵی پڕ گازی كلۆریان گواستووه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی جسر شه‌غور له پارێزگای ئیدلب بۆ ئه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌كی پێ سازبكه‌ن و بڵێن حكوومه‌تی سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه ئه‌و پیلانه‌ی چه‌كداره‌كان به هاوبه‌شی هه‌واڵگریی بریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بدرێته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا تا هێرش بكه‌نه سه‌ر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی سووریا".