بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند

سەرچاوەكەی پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە

K24 - هەولێر:

كەمێك بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عێراقی هەژاند.

بە گوێرەی وێبسایتی چاودێری بوومەلەرزەی ئەمەریكی (usgs)، سەرچاوەی بوومەلەرزەكە، لە ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە و گوڕەكەی 6.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵایی 10.1 كیلۆمەتر بووە.

بوومەلەرزە بە پلەکانی 6.1 و 6.2 پلە بەپێوەری رێختەر، سێ جار لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان روویداوە و لە ناوچەکانی ھەڵەبجە و دەربەندیخان و گەرمیان و سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەرێم و شاری بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکەی ناوەڕاستی عێراق ھەستی پێکراوە.

نەخشەی وێبسایتی چاودێری بوومەلەرزەی ئەمەریكی - سەرچاوەكەی پارێزگاری كرماشان بووە
نەخشەی وێبسایتی چاودێری بوومەلەرزەی ئەمەریكی - سەرچاوەكەی پارێزگاری كرماشان بووە