پیكێ: ریال مه‌درید له جاران به‌هێزتر بووه
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسی جیاوازی دایه‌وه و هیوای ئه‌وه‌ی خواست پۆڵ پۆگبا په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
جیرارد پیكێ له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ریال مه‌درید زۆر زیاتر له جاران به‌هێزتر بووه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به كۆمه‌ڵ یاری ده‌كه‌ن.
پیكێ ده‌شڵێت: لۆپیتیخی راهێنه‌رێكی مه‌زنه و ده‌مزانی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاستی ریال مه‌درید پێشبخات و هه‌موومان ئه‌وه‌مان له‌م راهێنه‌ره چاوه‌ڕێ ده‌كرد.
جیرارد پیكێ ڕه‌تیشی كرده‌وه كه ئه‌و به‌هۆی پێ نه‌دانی نیشانه‌ی كاپتنی وازهێنانی له ئیسپانیا راگه‌یاند، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سێرجیۆ رامۆس شاسته‌تره، چونكه كاری گه‌وره‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه.
پیكێ له وه‌ڵامێ ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید نه‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من هیچ شتێك له‌مباره‌یه‌وه ناڵێم و نامه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه.
پیكێ گوتیشی: ئه‌مڕۆ نێیمار سه‌ردانی شوێنی مه‌شق و راهێنانی بارسێلۆنای كردووه و له نزیكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردووه و خۆشحاڵبووین به سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی و بارسێلۆنا هه‌میشه ماڵی دووه‌می نێیماره.
پیكێ له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: لیۆ ئێستا سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا و ده‌توانێت بۆ چه‌ندان ساڵی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه بمێنێته‌وه.