ڤان دێر ڤارت: هه‌رگیز بڕواناكه‌م مێسی هه‌ڵه‌ی كریستیانۆ دووباره بكاته‌وه
ڤان دێر ڤارت، ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز مێسی هه‌ڵه‌ی كریستیانۆ دووباره ناكاته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای 9 ساڵ یاریكردن به درێسی ریال مه‌درید له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆیی روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا.
مارك ڤان دێر ڤارتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا ده‌ڵێت: كریستیانۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد دوای ئه‌وه‌ی 9 وه‌رزی سه‌ركه‌وتوویی له ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كرد یانه‌كه‌ی جێهێشت، هه‌رگیز بڕواناكه‌م مێسی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌مجۆره بكات.
مارك ڤان دێر ڤارت كه ئێستا له خولی دانیمارك یاری ده‌كات ده‌شڵێت: كاتێك كریستیانۆ ریال مه‌دریدی به‌ره‌و یوڤێنتۆس جێهێشت كه‌مێك دڵته‌نگ بووم، هه‌ست به شانازیش ده‌كه‌م كه پێشتر له پاڵ كریستیانۆی باشترین یاریزانی جیهان له ریال مه‌درید یاریم كردووه.
ڤان دێر ڤارت له هاوینی 2008 له یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به 15 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له ماوه‌ی دوو وه‌رز 73 یاری به درێسی ریال مه‌درید كرد و 12 گۆڵ و 11 ئاسیستی هه‌بوو.