به وێنه... بوفۆن لێی قه‌وما و بارودۆخی له پاریس كه‌وته مه‌ترسی
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له شه‌قامێكی پاریس جگه‌ره ده‌كێشێت و له‌سه‌ر هه‌مان شه‌قامیش به‌رێككه‌وت تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری بینیوه.
جیانلویجی بوفۆن هاوشانی ئالاریا دامیكۆی خێزانی بۆ ئێواره خوانێك ڕووده‌كاته چێشتخانه‌یه‌كی پاریس پێش، ئه‌وه‌ی بچێته چێشتخانه‌كه جگه‌ره‌یه‌ك ده‌كێشێت و ده‌كه‌وێته به‌رچاوی كامیراكان، دواتر به رێككه‌وت تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌شی ده‌بینێت.
بوفۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان له هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌نی فره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كرد و ئه‌وه یه‌كه‌مجاریشی نییه كه جگه‌ر ده‌كێشێت و ده‌كه‌وێته داوای كامیراكان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بوفۆن به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی سه‌رپێچی كردووه و له رێنماییه‌كانی راهێنه‌ری لایداوه و مه‌ترسی دوورخرانه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی لێده‌كرێت.