نێچیرڤان بارزانی باسی پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كات

شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ده‌چنه‌ به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەداهاتوودا  شاندی پارتی و یەکێتی سەردانی بەغدا دەکەن،

دواى كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هئه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، پێیانباشه‌ لەو سەردانەدا لایەنەکانی دیکەش لەگەڵيان بن.

جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: "داوادەکەین هەموولایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا لەسەر پرسەکان هاوڕابن".

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و هیچ لایەنێکی بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردن مافێکی یاسایی کوردستانییانە و پێویستە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەبچێت".

سەبارەت بە چوونی کورد بۆ بەغدا, ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راشیگەیاند، گرنگە لە بەغدا خاوەنی یەك هەڵوێستبین و پرۆژەیەکی هاوبەشمان هەبێت.

ا. م