به‌وێنه.. له‌دژی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرك شیعه‌كانی به‌غدا رژانه سه‌ر شه‌قام
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ برێت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه، كوتله شیعه‌كان به‌هه‌ڵستی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرگ نیشاندا.
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیش به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرگ، ئه‌مڕۆ به‌ده‌یان هاووڵاتی شیعه مه‌زهه‌ب له ناوچه‌ی سه‌وز خۆپیشاندانێكیان رێكخست و تێیدا چه‌ندین درووشمی دژ به تره‌مپ و مه‌كگۆرگ و ئه‌مه‌ریكا به گشتی به‌رزكرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له درووشمه‌كانیاندا ئیدانه‌ی هه‌ر به‌رپرسێكیان كرد، كه له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرگ دابنیشێت و له‌سه‌ر هه‌ندێك له درووشمه‌كانیان نووسیبوو، "هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرگ دابنیشێت ناپاكه به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیده‌كانمان"، و "با به‌كرێگیراوانی ئه‌مه‌ریكا بزانن كه ئه‌وان به ئیراده‌ی گه‌ل لاده‌برێن".
دوێنێش سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند، سه‌ردانی برێت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شاری به‌غدا، كوتله شیعه‌كانی عێراقی تووڕه كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در تووڕه‌یی خۆیان له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرگ بۆ عێراق نیشانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌كگۆرگ به‌نیازه فشار بخاته سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی، بۆئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی تێڕوانینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراقیش داوای كردووه، هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان سازبكرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌دووریشی نه‌زانی، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن دیداری مه‌كگۆرگ ره‌ت بكه‌نه‌وه، یانیش به‌رهه‌ڵستی خۆیان بۆ بوونی ئه‌و له‌ناو خاكی عێراق به‌ئاشكرا نیشان بده‌ن.
له ساڵی 2014ـه‌وه، له‌وكاته‌وه‌ی جه‌نگی دژ به رێكخراوی داعش راگه‌یه‌ندراوه، برێت مه‌كگۆرگ به به‌رده‌وامی سه‌ردانی عێراقی كردووه، به‌ڵام ده‌گوترێت دوای ئازادكردنی شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئاراسته‌ی سه‌ردانه‌كانی له سه‌ربازییه‌وه بۆ سیاسی گۆڕاوه.
H.B