ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانييه‌ى له مووسڵ ده‌ستگيركرابوو له به‌غدا ئازاد ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى باڵاى عێراق، ره‌تيكرده‌وه، هاديه عه‌بدولقادرى هاووڵاتى ئه‌ڵمانيا و به ره‌چه‌ڵه‌ك تورك په‌يوه‌ندى به داعش و كرده‌وه‌ى تيرۆريستييه‌وه هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادگاى عێراقى رايگه‌ياند، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه بيسه‌لمێنێت ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانييه سه‌ر به داعش بووبێت.
نزيكه‌ى ساڵێك له‌مه‌و به‌ر، هه‌دييه له مووسڵ به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و ژنه له به‌غدا دادگاييكراوه و دواتر دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر لابردووه.
ئاژانسى هه‌وڵده‌رى فه‌ره‌نسى بڵاويكرده‌وه، به گوێره‌ى رێككاره ياساييه‌كان تا په‌سندكردنى كۆتايى بڕياره‌كه، هه‌دييه له زيندان ده‌مێنێته‌وه.
به‌رپرسانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌يان نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ناوى ئه‌و هاووڵاتييه‌يان له‌به‌ر ده‌ست نييه.
عێراق تا ئێستا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 300 كه‌سدا سه‌پاندووه، كه 100 كه‌سيان هاووڵاتى بيانين.
مانگى نيسانى رابردوو، دادگاى عێراقى ژنێكى ئه‌ڵمانى به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غريبى به 20 ساڵ زيندانى سزادا.
له مانگى شوباتى رابردووش‌دا، ژنێكى 17 ساڵه‌ى ئه‌ڵمانى به شه‌ش ساڵ زيندانيكردن سزا درا.
ئ.ڕ