له رۆژئاواى كه‌ركووك ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو پۆليسى ئيتحادى كرده ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆى به بازگه‌يه‌كى پۆليسى ئيتحادى له ده‌روازه‌ى ناحيه‌ى عه‌باسى ته‌قانده‌وه.
ناحيه‌ى عه‌باسى سه‌ر به قه‌زاى حه‌ويجه‌يه له خۆرئاواى كه‌ركووك.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌دا دوو پۆليسى ئيتيحادى گيانيان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكى ديكه بريندار بووه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى خۆكوژه‌كه، پۆليسى عێراق هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
دواى رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منييه‌كان گگه‌مارۆى شوێنى رووداوه‌كه‌يان داوه و هاتوچۆيان قه‌ده‌غه كردووه.
ته‌رمى قوربانييه‌كان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و برينداره‌كه‌ش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
هيچ لايه‌نێك به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه خۆكوژييه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئ.ر