وه‌لید موعه‌لیم وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 - مۆسكۆ:
وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا رایگه‌یاند، ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نازانن مافی كورد له ده‌ستووره نوێیه‌كه‌دا چی ده‌بێت.
وه‌لید موعه‌لیم، له درێژه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی خۆشه‌وی محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ، گوتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا ناگۆڕدرێت"، سه‌باره‌ت به مافی كوردییش له ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند، تا ئیستا نازانن مافه‌كانی كورد چی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی شه‌ڕیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا گووتی: "له كۆتایيهێنان به شه‌ڕی تیرۆر نزیك بووینه‌ته‌وه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه, خه‌ریكن ته‌واوی خاكی سووریا ده‌گه‌ڕێننه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی دیمه‌شق.
ا. م