به وێنه.. خۆپیشاندانی به‌سره گرژی تێكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
دواى نوێژی هه‌ینی ئه‌مڕۆ، سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی به‌سره رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان له دژی بێكاره‌بایی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، ده‌ربڕی.
وێڕای كێشه‌ی كه‌می كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانیش پیسه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت، رۆژانه زیاتر له 400 به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی به‌سره گرژی تێكه‌وتووه و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان و ته‌له‌دڕكاوییه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای دیوانی پارێزگاكه هه‌ڵبگرن و هه‌ڵبكه‌وتنه سه‌ر باره‌گاكه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسكرژێن و به‌زه‌بری هێز، له شوێنه‌كه بڵاوه‌یان پێكردوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر خۆپیشاندانێك گرژی تێبكه‌وێت و خاسیه‌تی هێنمانه و ئاشتییانه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات، بڵاوه‌ی پێده‌كه‌ین.
ا. م