"سوله‌یمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاویه‌كی سیاسی عێراقی به كه‌ناڵی سكای نیووز عه‌ره‌بی گوتووه: "قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كانی سوننه كردووه، ئه‌گه‌ر بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه ده‌یانكوژێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی سكای نیووزی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: "نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن راسته‌وخۆ له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی سوننه كراوه ئه‌گه‌ر بێت‌و بچنه پاڵ هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و سائیروون.
هه‌ڕه‌شه‌كانی سوله‌یمانی هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی سائیروون و نه‌سر و حیكمه و نیشتمانییه له به‌ره‌یه‌كدا به ئامانجی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، ئامانجی قاسم سوله‌یمانی له پشت هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه، پاڵ به هێزه سوونییه‌كانه‌وه بنێت تا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ببه‌ستن كه له تارانه‌وه نزیكن و پاڵپشتی ده‌كرێن.