ئه‌م دوو كه‌سه‌ كاندیدی پارتی و یه‌كێتین بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار

دوو كاندیدی جیایان هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گه‌یشتنه‌ به‌غدا و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌.

ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ به‌غداوه‌ رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی ناوی ته‌واوی كاندیدانییان بۆ ئه‌و پۆستانه‌ ئاماده‌كردووه‌ كه‌ شایسته‌ی كوردن و رایگه‌یاند، جارێ هیچ یه‌كێكیان نایانه‌وێ ناوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ كاندیدی سه‌رۆك كۆماریش، كه‌ هێشتا له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ پارتی و یه‌كێتی كاندیدی خۆیان به‌ جیا ئاماده‌ كردووه‌.

ئاشكراشی كرد، كاندیدی پارتی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌یه‌ و كاندیدی یه‌كێتییش، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌.

ا. م