ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: مایك په‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوە لەرێگەی تەلەفۆنەوە په‌یوه‌ندی به حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی ئیئتیلافی وەتەنیەوه کردووە.
به‌گوێره‌ی به‌یانناكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پەمپێیۆ بە عەبادی وتووە: "بارودۆخی ئێستای عێراق ھەستیارە، دەبێ سەروەری خاکی عێراق بپارێزرێت، حکومەتێک پێکبھێنرێت کە مافە دەستورییەکانی ھەموو پێکھاتەکان دابین بکات".
لەگەڵ عەلاویش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کردووە. جەختیکردووەتەوە ئەمریکا لەگەڵ حکومەتێکدایە کە ھەموو پێکھاتەکان لەخۆ بگرێت ومافە دەستورییەکانیان بپارێزێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: برێت مەکگۆرکیش لە بەغدایە و قسەم لەگەڵ کردووە. کاری باشی ئەنجامداوە و پێک‌ھێنانی حکومەتی نیشتمانی عێراق گرنگە بۆ لەناوبردنی یەکجاره‌كی رێكخراوی داعش.
H.B