په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق به‌شدارن.
فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق وتارێكی پێشكه‌شكرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووری خۆی ده‌ست به كار و چالاكییه‌كانی بكات.
هه‌روه‌ها گووتی كۆبوونه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر هێزه تیرۆریسته‌كاندا. پێویسته هه‌موو عێراقییه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موارانه‌ی به‌رۆكی گرتن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن.
دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا گووتی: "داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م هاوكاری حكوومه‌تی نوێی عێراقبن و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گرنگ دابڕێژی بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی داهاتوو و هاووڵاتیانی عێراق بكات، پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا كار بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات بكات".
هه‌ره‌وه‌ها گووتی: "ساڵی 2014 كه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقم وه‌رگرت به‌شێكی خاكی عێراق داگیركرابوو و سوپا و پۆلیسی ئیتیحادی له هه‌ره‌س نزیكببوونه‌وه‌و كێشه‌ی تائیفی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشابوو، بۆیه ئه‌و حكوومه‌تی دێت به‌شانازییه‌وه شتێك له‌م حكوومه‌ته وه‌رده‌گرێت كه ده‌توانم به‌شانازییه‌وه بیڵیم له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا داعش تێكشكێنرا".
هه‌روه‌ها گووتی: "ده‌مانه‌وێت به‌ده‌نگ ئه‌و داواكاریانه‌شه‌وه بچین كه له چه‌ند پارێزگایه‌ك داوای باشكردنی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن، ئێمه به‌شێكی زۆری بوودجه و داهاتی وڵاتمان بۆ جه‌نك ته‌رخان كرد، بۆیه نه‌توانرا وه‌ك پێویست خزمه‌تیان بكرێت".
دواتر په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می په‌رله‌مان چوونه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخۆن و دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌وم خوله كه محه‌مه‌د عه‌لی زه‌یدیییه به‌ڕێوه ببرێت.
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت له‌و دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ، بةڵام چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن نه‌توانرێ ئه‌وه ئه‌نجام بدرێت و دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه، چونكه هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی پۆسته‌كان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.