خوێنڕشتنه‌كه‌ی به‌سره سه‌دری هێنایه ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تووڕه‌یی خۆی له ره‌فتاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره نیشاندا.
له تویته‌كه‌یدا سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له به‌سره روو ده‌دات كاره‌ساته و ئه‌وه‌ی زیاتر منی تووڕه كردووه ده‌ستدرێژییه‌كانی چه‌ند ئاژاوه‌گێڕێكی ناو هێزه ئه‌منییه‌كانه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ره سته‌ملێكراوه‌كان، كه جگه له نوقڵێكی به‌كه‌رامه‌ت بۆ ژیانی خۆیان هیچی تریان داوا نه‌كردووه".
سه‌در جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌سره له چنگی گه‌نده‌ڵی، تایفی و میلیشیاكان ده‌ربهێندرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در به هێزه ئه‌منییه‌كانی گوت: "ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، چیتر سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به‌سره مه‌كه‌ن و ئارامگرتنی ئێمه‌ش تاقی مه‌كه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كانی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، تائێستا 7 كه‌س كوژراون و زیاتر له 90 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا ژماره‌ی قوربانیان روو له هه‌ڵكشان بكات و به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌ندێك له برینداره‌كانیش، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوانیش زیاتر بن.
ماوه‌یێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیان و ئاو و كاره‌با، شه‌قامه‌كانی شاری به‌سره‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی پیسبوونی ئاو و ژینگه، رۆژانه به سه‌دان كه‌س له‌و شاره تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌بن، هه‌رچه‌نده داواكارییه‌كانیان بۆ حكوومه‌ت به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌دی نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی تێبینییان كردووه، له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند به‌ڵێنێكی جێبه‌جێنه‌كراو ده‌رنه‌چووه.
H.B