ديمه‌شق: هيچ تايبه‌تمه‌ندييه‌ك ناده‌ينه كورد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ئاشته‌وايى حكومه‌تى سووريا، عه‌لى حه‌يده‌ر، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنيكى رووسى، ورده‌كارى روانگه‌ى سوورياى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد له‌و وڵاته و دانووستانى نێوان ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و حكومه‌تى ئاشكرا كردووه.
ئه‌و وه‌زيره‌ى سووريا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌يدا ره‌تيده‌كاته‌وه، هيچ تايبه‌تمه‌ندييه‌ك به ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و پێكهاته‌ى كورد له سووريا بدرێت و پێدانى هه‌ر تايبه‌تمه‌ندييه‌ك به مه‌ترسى بۆ سه‌ر يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌زانێت.
عه‌لى حه‌يده‌ر، دووپاتيشيكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ كورد سه‌باره‌ت به فيدراڵى و حوكمى خۆبه‌ڕێوبه‌رى هيچ جۆره دانووستانێكيان نه‌كردووه.
سپوتنيك: دانووستانتان له‌گه‌ڵ كورد هه‌يه، شاندى كورد سه‌ردانى ديمه‌شقى كرد، چاوتان پێيان كه‌وت، ئه‌وان داواكارييان چييه؟
عه‌لى حه‌يده‌ر: پێشتريش له‌گه‌ڵ كورد وتوێژمان هه‌بووه. ئه‌و ديدارانه كۆنترن و نوێ نين. من خۆم سه‌ردانى قاميشلۆ، حه‌سه‌كه، ته‌نانه‌ت گه‌يشتوومه‌ته عامودا و له‌وێ كه‌سايه‌تييه‌كانى كوردم بينيوه. شاندى كورديش سه‌ردانى ديمه‌شقى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سووريا روانگه‌ى خۆيان بخه‌نه‌ڕوو. به‌ڵام تا ئێستا باس نه‌كراون چونكه نه‌گه‌يشتووينه‌ته ئه‌نجامێك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا. له راستييدا جياكردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و ناوچه‌يه، له چاره‌سه‌رى ناوچه‌كانى ديكه له ئارادا نييه. ئه‌و جياكارييه‌ش بابه‌تێكى ره‌تكراوه‌يه. ناتوانين تايبه‌تمه‌ندييه‌كى زياتر له پارێزگاكانى ديكه بده‌ينه هيچ پارێزگايه‌ك، يان پێكهاته‌يه‌كى سووريا. چونكه ئه‌وه زيان له بيرۆكه‌ى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و يه‌كڕيزى كۆمه‌ڵگه ده‌دات. هه‌موو ئه‌وه‌ى بتوانين پێشكه‌شى كوردى بكه‌ين، باشتركردنى ره‌وشى ژيانيان، دابينكردنى خزمه‌تگوزارى و پێداويستييه رۆشنبيرى و فيكرى و بژێوييه‌كانى ژيانيانه.
به‌ڵام باسكردن له ناسنامه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى سووريادا، بابه‌تێكى ره‌تكراوه‌يه. تا ئێستاش گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌و پرسه نه‌كراوه و ته‌نيا باس له پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ژيان كراوه.
سپوتنيك: ئايا كورده‌كان پێيان وتوون، داواى فيدراڵى بۆ باكوورى سووريا ده‌كه‌ن؟
عه‌لى حه‌يده‌ر: ناتوانم بڵێم، كورده‌كان ئه‌وه‌يان خستووه‌ته‌ڕوو. ئێمه له ميديادا گوێمان لێبووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه راسته‌وخۆكاندا ئه‌و پرسه‌يان باس نه‌كردووه، چونكه هه‌موويان وه‌ڵام و بڕيارى ده‌وڵه‌تى سووريا سه‌باره‌ت به‌و پرسه ده‌زانن و پێويسته رێز له ده‌ستوور بگرن و يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و گه‌له‌كه‌ى سه‌ره‌ڕاى هه‌مه‌جۆرى پێكهاته‌يى له سووريا به پيرۆز بگرن.
سپۆتنيك: تا چ ئه‌ندازه‌يه‌ك حكومه‌ت ئاماده‌يه، ياساى ئيداره‌ى خۆجێيى پێشبخات، به جۆرێك كورده‌كان بتوانن خۆيان به‌ڕێوه‌به‌رن؟
عه‌لى حه‌يده‌ر: هه‌موو ياساكان ده‌توانرێت پێشبخرێن. ته‌نانه‌ت سه‌رقاڵى ده‌ستوورێكى نوێ ده‌بين. سه‌ركردايه‌تى سووريا ده‌ڵێت: فه‌رموون با له ده‌ستوور بكۆڵينه‌وه و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ين و ئه‌وه‌ى پێويسته بۆى زياد بكه‌ين.
ئه‌م قسانه‌ى وه‌زيرى ئاشته‌وايى سووريا له كاتێكدايه، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، باڵى سياسى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ئيداره‌يه‌كى نوێى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له به‌شێكى رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووريا) له ژێر ناوى (ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا) دامه‌زراند.
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيش له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه وه‌ك به‌هێزترين هاوپه‌يمانى شه‌ڕ له دژى داعش له خاكى سووريا وه‌سفده‌كرێن.
دوێنێ له ناوچه‌ى عه‌ين عيساى ده‌وروبه‌رى باكوورى ره‌ققه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراو به‌ڕێوه‌چووه و تێيدا بڕيارى پێكهێنانى ئيداره‌يه‌كى نوێ له ناوچه‌كانى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا دراوه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هه‌ريه‌ك له كانتۆنه‌كانى جزيره و كوبانێ و ناوچه‌كانى منبج، ره‌ققه، ته‌بقه و ده‌وروبه‌رى باكوورى دێرزوور يه‌ك ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان ده‌بێت و عه‌ين عيسا ده‌بێته پايته‌ختى ئه‌و ئيداره خۆبه‌ڕێوبه‌رييه‌ى پێكهێنراوه.
رۆژى 16ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018، له كۆنگره‌ى سێيه‌مى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتدا بڕيارى پێكهێنانى ئيداره‌يه‌كى يه‌كگرتووى به‌ڕێوبه‌رى خۆسه‌ر درابوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى عه‌ين عيسا، به ئاماده‌بوونى هاوسه‌رۆكانى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى باكوورى سووريا و كه‌سايه‌تيى عه‌شيره‌ت و هۆزه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئامينه عومه‌ر، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، له وتارى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه رايگه‌ياند، "ئامانج له پێكهێنانى ئه‌و ئيداره‌يه، پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى ئيدارى و ئه‌منييه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌يكه‌رى ئيدارى باكوور و خۆرهه‌ڵاتى سووريا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى و دابينكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتيان و پاراستنى ناوچه‌كان له په‌لامارى تيرۆريستى".
گوتيشى: "ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و ئيداره‌كانى توانيويانه سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى داراييه‌كى به‌هێز، خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتيان له‌و ناوچانه دابين بكه‌ن، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاريان كردوون".
روونيشيكرده‌وه، "ليژنه‌يه‌كى ئاماده‌كارى له هه‌موو پێكهاته‌كان پێكده‌هێنرێت بۆ دياريكردنى سرووشت و شێوه‌ى ئيداره‌ى خۆسه‌ر و دانانى په‌يڕه‌وى ناوخۆ و بنه‌ماى كاركردنى و ئه‌رك و ئامانجه‌كانى".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكى نوێ بۆ ئيداره‌ى خۆسه‌رى باكوور و خۆرهه‌ڵاتى سووريا هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها بڕياره ديوانێكى تايبه‌ت له پێنج ئه‌ندام پێكبێت، دابمه‌زرێت وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى گشتيى ئيداره‌ى خۆسه‌ر ده‌ستبه‌كار بن.
ئه‌م بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له كاتێكدايه، عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركياوه داگيركراوه و له كۆى گشتيى په‌يامه‌كانى ئيداره نوێيه‌كه‌شدا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ عه‌فرين و چاره‌نووسى نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له مانگى رابردوودا دوو خولى دانووستان له نێوان ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و حكومه‌تى سووريا به‌ڕێوه‌چوون و تا ئێستا چاره‌نووسى پرۆسه‌ى دانووستانى نێوان ديمه‌شق و ئيداره‌ى كوردى له رۆژئاواى كوردستان ديار نييه.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ريه‌ك له سيهام قريۆ، كه ژنه چالاكێكى كريستيانه و فه‌ريد عه‌تى، كه پارێزه‌رێكى كوردى خه‌ڵكى عه‌فرينه، وه‌ك هاوسه‌رى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى ئيداره‌ى خۆسه‌رى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا هه‌ڵبژێردران.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك، رووسياليه‌وم، ئاژانسى هاوار
ئ.ر