یوڤێنتۆس له‌سه‌ر داخوازی كریستیانۆ ئه‌م 2 ئه‌ستێره‌یه ده‌گوازێته‌وه
.jpg)
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كریستیانۆ 2 ئه‌ستێره له گواستنه‌وه‌ی زستانه بگوازێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 3 یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی هێشتا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵ به درێسی یانه‌ی یوڤێنتۆس تۆمار بكات.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: به‌رپرسانی یوڤی بڕیاریانداوه له‌سه‌ر داخوازی كریستیانۆ و به‌رێككه‌وتن پۆڵ پۆگبا بگه‌ڕێننه‌وه یانه‌ی یوڤێنتۆس و هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆیه به‌رازیلیش بده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئالێگری ده‌یه‌وێت باشترین ئه‌ستێره‌كانی جیهان له ده‌وروی كریستیانۆ كۆبكاته‌وه تاوه‌كو یانه‌كه له خه‌ونی گه‌یشتن به ناسناوه‌كان نزیك ببه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد له هه‌فته‌ی چواره‌می سێریا ئه‌ی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی یوڤی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر ساسولۆ به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌ربكه‌وێت، به‌وپێیه‌ی ئاماده‌نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و له تۆرینۆ ماوه‌ته‌وه و رۆژانه مه‌شقی چڕ‌وپڕ ده‌كات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس و تائێستا هیچ گۆڵێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی نه‌كردووه.