كوردستان24 ده‌بێته سه‌كۆی سه‌رجه‌م لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24 له رۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌رنامه‌كانى خۆى تایبه‌ت ده‌كات به پرسى هه‌ڵبژاردن و رووماڵێكى فراوان بۆ ئاهه‌نگ و چالاكیی كاندید و لیستى ته‌واوى لایه‌ن و هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌كات و كۆمه‌ڵێك پڕۆگرامى رۆژانه‌ى مه‌یدانى و جه‌ماوه‌ریش په‌خش ده‌كات.
كوردستان24 په‌یام و بۆچوونى كاندیده‌كان، ژیان و پلانیان بۆ باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك و كێبه‌ركێى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مان و به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات پرسیارى هاووڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو و زه‌مینه‌ى دیالۆگێكى سه‌رده‌میانه و ئاڵوگۆڕكردنى بیروڕاى جیاواز ده‌ڕه‌خسێنێت.
جگه له رووماڵێكى فراوان و به‌دواداچوونى رۆژانه‌ى تیمه‌كانى كوردستان24 له سه‌رتاسه‌رى كوردستان، به درێژایى رۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن چه‌ند پڕۆگرامێكى مه‌یدانیش ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كات، له‌وانه:
پڕۆگرامی پاسی هه‌ڵبژاردن
پڕۆگرامێكى سیاسیى رۆژانه‌یه. له دووتوێیدا گفتوگۆ له باره‌ى هه‌ڵبژاردن و كارنامه‌ى لیست و كاندیده‌كان ده‌كرێت. هه‌رجاره‌و دوو، یان سێ كاندید له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى له توێژه جیاوازه‌كان ده‌چنه نێو پاس و گفتوگۆیه‌كى كراوه و چه‌ند چالاكییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پڕۆگرامی ژن و هه‌ڵبژاردن
پڕۆگرامێكى مه‌یدانیى رۆژانه‌یه. هه‌رجاره‌و ژنه كاندیدێكى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێته میوانی به‌رنامه و كێشه و پرسێكى گرنگى په‌یوه‌ست به ژیانى ژنان ده‌خاته ڕوو. په‌یوه‌ندی نێوان ژن و سیاسه‌ت، ژن و كارى په‌رله‌مانتارى، پلانى داهاتووى ژنان بۆ باشتركردنى ژیان و داهاتوویان، ته‌وه‌ره‌كانى به‌رنامه‌كه ده‌بن.
پڕۆگرامی پڕۆژه‌ی كاندیدێك
پڕۆگرامێكى مه‌یدانیی رۆژانه‌یه. هه‌ر جاره‌و میواندارى كاندیدێكى خاوه‌ن پڕۆژه ده‌كرێت. ئامانجى به‌رنامه‌كه دروستكردنى هێڵی په‌یوه‌ندییه له نێوان ده‌نگده‌ر و كاندید. گفتوگۆیه‌كى كراوه‌یه له سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خستنه رووی چاره‌سه‌رییه‌كان.
پڕۆگرامی هه‌ڵبژێر
پڕۆگرامێكى مه‌یدانیى رۆژانه‌یه. پیشاندانی رای پیشه‌وه‌ر و توێژه جیاجیاكانه له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و كایه‌ی سیاسیی و حوكمڕانی له هه‌رێمى كوردستان.
كوردستان24، جگه له رووماڵكردنى رووداوه‌كانى رۆژانى بانگه‌شه و رۆژى ده‌نگدان، به درێژایى ئه‌و ماوه‌یه له گه‌شته‌كانى هه‌واڵدا، میواندارى كاندیدى ته‌واوى لایه‌نه‌كان ده‌كات و كارنامه‌ى لیسته‌كان شرۆڤه‌ى ده‌كات. هه‌روه‌ها به خێرایى هه‌واڵ و زانیاریى په‌یوه‌ندیدار به‌و پرۆسه‌یه، له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن، رادیۆ، وێبسایت و سۆشیال میدیا بڵاوده‌كاته‌وه.