چاوشئۆغڵۆ: يه‌په‌گه هاوپه‌يمانى ئه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، له شه‌ڕى ئيدلبدا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) هاوكارى حكومه‌تى سووريا ده‌كه‌ن.
له نامه‌يه‌كدا كه بۆ سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوبه‌رانى رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ناردووه، چاوشئۆغڵۆ نووسيويه‌تى: يه‌په‌گه شانبه‌شانى سوپاى سووريا به‌شدارى له شه‌ڕى ئيدلبدا ده‌كات.
هێزه كوردييه‌كان وه‌ك هاوپه‌يمانێكى به‌هێزى ئه‌مه‌ريكا له شه‌ڕى دژ به داعش هه‌ژمار ده‌كرێن، به‌ڵام توركيا ئه‌و هێزانه به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌زانێت و وه‌ك گرووپى تيرۆريستى وه‌سفيان ده‌كات.
له نامه‌كه‌يدا بۆ رۆژنامه‌كه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هۆشدارى داوه‌ته ئه‌مه‌ريكا له هه‌ڵبژاردنى دۆسته‌كانى.
چاوشئۆغڵۆ نووسيويه‌تى: يه‌په‌گه گرووپێكى تيرۆريستييه و به چه‌ك و كه‌رسته‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له سووريا شه‌ڕ ده‌كات و ئه‌و هاوكارييه‌ى پێيان ده‌درێت له‌و باجه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به ده‌وڵه‌تى ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌وتنيان كردووه و به‌شدارى له شه‌ڕى ئيدلبدا ده‌كه‌ن له دژى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا.
سووريا و رووسيا و ئێران له هه‌وڵى كۆتايهێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده له ئيدلب هه‌يانه.
توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام(به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ه، كه لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
سه‌رچاوه: القدس العربي
ئ.ڕ