خێڵێک لە مەراسیمەکانیاندا ژنەکانیان دەگۆڕنەوە

بۆ یەکەمجار فۆتۆگرافەرێک دەچێتە ناو ئەو خێڵە

K24- هه‌ولێر:

خێڵێکی باکووری هیندستان بە ناوی ئاریانەکانی هیمالایا وەک مەراسمێکی تایبەتی خێڵەکەیان، ژن و دۆستەکانیان لەگەڵ یەکتر دەگۆڕنەوە.

ئەوان خێڵێکی بچووکی 3 هەزار کەسین، دەگوترێت پاشماوەی چەند سەربازێکی ونبووی ئەلێکساندەری مەقدۆنیین کە رۆژگارێک ئیپمپراتۆرییەتیەکەی لە رۆماوە تا وڵاتی فارسان قەڵەمڕەو بوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، وێنگەرێک بە ناوی ئامان چۆتانی، خۆی گەیاندۆتە ناو ئەو خێڵە کە لە شارۆچکەیەکی بچووکی نزیک دەریاچەی هیندی لە هەرێمی کشمیر دەژین.

ئەو فۆتۆگرافەرە پەرتووکێکی بەناوی  The last Avatar لەسەر ئەو خێڵە نووسیوە و مەبەستی بووە پێش ئەوەی بە تەواوی لەناوبچن و بە شارەکاندا بڵاوەبکەن، ژیان  و کەلتوورییان لە نزیکەوە باسبکات.

خەڵکی ئەو خێڵە بە 'درۆکپاسەکان' ناودەبرێن کە هێشتا هێماکانی سواستیکا (هێمای ئاینی و کەلتووری هیندی کۆن) بەکاردەهێنن، لەبەر ئەوەش هێماکەیان لە هێمای نازییەکانی ئەڵمانیا نزیکە، لە لایەن هێزەکانی هیتلەرەوە وەکو پڕوپاگندە بەکارهاتوون، نازییەکان هێماکانی ئەم خێڵەیان وەک بەڵگەیەک بەکارهێناوە کە ئەوان بە رەچەڵەک دەگەڕینەوە سەر ئیندۆ- ئارییەکان.

خەڵکی ئەم خێڵە ئاشق و خولیای گوڵ، پەڕ، گوێچکە ماسی، کڵاوی لە پێستی مەڕ دروستکراو و خشڵن، وەک لە هەندێک لە وێنەکانیش دەردەکەوێت، تەواوی خانمان جۆرێک لە هێماکانی خێڵەکەیان پۆشیوە.

لای ئەم خێڵە، بوونی هەست و ئارەزوو بۆ کەسێک، شتێکی عەیب و شەرم نییە و هەرگیز ناشاردرێتەوە، ئەمەش وایکردووە لە هەندێک لە مەراسیمیەکانی خۆیاندا وەک ئەوەی ئامان چۆتانی دەیڵێت "ژنەکانیان بگۆڕنەوە".

نووسەری پەرتووکەکە دەشڵێت، خێلەکە بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان، تەنها پشتیان بە کشتووکاڵ بەستووە.

هێماکانی ئەو خێڵە
هێماکانی ئەو خێڵە

H.J