به ڤیدیۆ.. ئارسێناڵ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنا
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به نیوكاسڵ هێنا و سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی نیوكاسڵ، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسابوون به بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد، سه‌ره‌تا گرانیت شاكا ناوه‌راستكاری سویسری له خوله‌كی 49 له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئارسێناڵ تۆمار كرد.
دواتر مه‌سعوود ئۆزیل له خوله‌كی 58 گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسێناڵ زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 91 كیاران كلارك تاكه گۆڵه‌كه‌ی نیوكاسڵی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات، دواجار ئارسێناڵ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه.
ـ ئارسێناڵ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنا.
ـ نیوكاسڵ سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌كی هاته ڕێ.
ـ ئۆزیل یاری ژماره 200ـی به درێسی ئارسێناڵ كرد، گۆڵی ژماره 38ـی تۆمار كرد.
ـ مه‌سعوود ئۆزیل له دوایین 4 یاری به‌شداری 4 گۆڵی له دژی نیوكاسڵ كردووه، یه‌ك گۆڵ و 3 ئاسیست.
ـ گرانیت چاكا له پرێمه‌رلیگ 4 گۆڵی بۆ ئارسێناڵ كردووه، هه‌ر 4 گۆڵه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا بووه.